سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی فەلەستین دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز محەمەد ئەشتیە سەرۆك وەزیرانی فەلەستین و شاندی یاوەری كە بەسەردانێكی فەرمی لە بەغدان.
لە دیدارەكەدا بەرێزیان ڕایگەیاند ئەم سەردانە كاریگەری زۆری هەیە لەو بارودۆخەی نەتەوەی عەرەب و ناوچەكە پێیدا تێپەر دەبن، جەختیشی كردەوە لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق دەرحەق بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین كە پایتەختەكەی قودس بێت و پشتیوانی لە پێشنیاری ئاشتی عەرەبی و نێودەوڵەتی و راگرتنی ئوردوگا نیشنینەكانی ئیسرائیل و بریارە شەرعیە نێودەوڵەتییەكان.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەش كرد عێراق بەشداریكردنی لە كۆنگرەی مەنامە رەتكردوەتەوە و ئەوەش دەرخەری هەڵوێستی نەگۆڕیەتی دەرحەق بە مافەكانی گەلی فەلەستین.
بەرێزیان وتیشی ئەنجومەنی نوێنەران سورە لەسەر كاراكردنەوەی لیژنەكانی هاورێیەتی پەرلەمانی و هاریكاری پەرلەمانی نێوان هەردوو وڵات، ئاماژەی بەرۆڵی عێراقیش كرد لە جوڵاندنی پەرلەمانی عەرەبی و نێودەوڵەتی بۆ بەرگرتن لە دەستدرێژی بۆ سەر مافی گەلی فەلەستین و رەتكردنەوەی هەموو هەوڵەكان بۆبە جولەكە كردنی قودس و دەستدرێژی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا یەكەم قبلە و سێیەم حەرەمی پیرۆز.
بەرێز حەلبوسی پەرۆشی هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردنی نیشاندا بۆ پاراستنی مافی ئەو فەلەستینیانەی لە عێراق نیشتەجێن و پاراستنیان و زامنكردنی ئیستحقاقی وارسیان بۆ بەدیهێنانی خانەنشینی بۆ خانەنشینە فەلەستینیەكان كە كاریان لە دامەزراوەكانی دەوڵەت كردووە، خواستی ئەوەشی نیشاندا كە لە ئایندەدا شاندێكی پەرلەمانی پێكبهێنرێت بۆ سەردانی رامەڵا و پشتیوانی جەماوەری لە مافی گەلی فەلەستین.
لای خۆیەوە بەرێز محەمەد ئەشتیە سەرۆك وەزیرانی فەلەستین راگەیاند سەركەوتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەمەجۆری پێكهاتەكانی لە نوێنەرایەتی كردنی گەل وایكرد عێراق سەركەوتن بەسەر تیرۆردا بەدیبهێنێت، هەڵوێستی پەرلەمانی عێراقیشی بەرز نرخاند لەسەر ئاستی عەرەبی و نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە پرسی فەلەستین و مافی گەلی فەلەستین.
لە دیدارەكەدا بەرێزان سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد هاشم عانی وەزیری بازگانی و سەرۆكی نێردەی شاندی فەلەستین و سەرۆكی فەرمانگەی عەرەبی لە وەزارەتی دەرەوە و خاتوو سەفیە سوهەیل باڵیۆزی عێراق و كۆمسیاری نا نیشتەجێ لە فەلەستین ئامادەیبوون.

======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
15 تەموز 2019