سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆك و ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی كرد لە لە سەرۆك و ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان.
لە میانی دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن كرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاكان، و گرنگی دابینكردنی پێداویستی سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكە لە وڵات، و تێپەڕاندنی كێشەكانی رابردوو، و زامنكردنی بەشداری هەموو لایەك.
هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی گرنگی بەردوامبوونی نوێكردنەوەی تۆماری ناوی دەنگدەران و تۆماری بایۆمەتری كرا، گفتوگۆش كرا سەبارەت بە دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری لەسەر ئاستی پارێزگا و ناوەندەكانی تۆماركردن لە عێراق، هەوەها تاوتوێی دۆسیەی تۆماری دەنگدەرانی كەركوك كرا بەپێی مادەی 35 لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاكان ژمارە (12) بۆ ساڵی 2018.

=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
15 تەموز 2019