سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەرکۆنەی ئەوهێرشە بەچەکە دەکات کە کارمەندەکانی کونسلخانەی هەولێر تووشی بوون

ڕۆژی چوارشەمە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئیدانەی ئەو هێرشە یرۆرییەبەچەکەی کرد کە کارمەندەکانی کونسڵخانەی تورکیا تووشی بوون لە پارێزگای هەولێر لەهەرێمی کوردستان . کە قوربانییەکەی جێگری کونسڵو یەکێک لە یاوەرە عێراقییەکانی بوو لە یەکێک لە چێشتخانەکنی شارەکەدا وە بەڕێزیان وتی : ناڕەزایی توندی خۆمان دەردەبڕین لەو هێرشە تیرۆرییە کە کارمەندەکانی کونسڵخانەی تورکیا لەپارێزگای هەولێر تووشی بوون و پرسەو سەرەخۆشی مەزنی خۆمان لەگەلی تورکیاو لە خانەوادەکانی قووربانیان دەکەین . وەداوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەکەین لە ئەنجامی ئەم کارە تیرۆریە ترسناکەدا .

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پتر وتی ئەم هێرشە هةولَيَكة بؤ تيَكداني ئاسایشی عێراق و سەربەخۆییو ئەوسەقامگیرییەی کە شارەکانی هەرێمی کوردستان هەیەتی.

هةروةها بەڕێزی داوای کرد لە لايةنە ئەمنییەکانی هەرێم و حکومەتی فێدراڵی کەبەدوای تاوانبارەکاندا بچن ، وەبیانگرن وە ناسنامەیان ئاشکرا بکەن ؛ بۆئەوەی سزای حەقی خۆیان وەرگرن.

هەروەها بەڕێزیان داوای کرد کاری ئمنی توندو تۆڵ بکرێت بۆنێردە دیپلۆماسییەکان و دابینی هاتوچۆی کارمەندەکانیان لە هەموو عێراقدا بکرێت.

نووسیگە ی ڕاگەیاندني سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

17/7/2019