کەعبی پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ دەکات
بەڕێز حەسەن كهریم کەعبی جێگری یهكهمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە نووسینگەکەیدا، ڕۆژی چوارشەممە ۱۷ـ تەمووز ۲۰۱۹ ، پێشوازێ لەسەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەڕێزعەبدولخالق مەسعوود وشاندە یاوەرەکەی دەکات.
وە بەڕێزی جەختی كردهوه لەسەرگرنگی پێشخستنی واقعی وەرزش لە عێراقدا، کە ئەویش پێویستی بەهاوکاری و پاڵپشتیی هەموولایەنەکانە بێ جیاوازی لە وەرزشکاران ومیدیاو وەزارەتی وەرزش و یهكێتیهكانی وەرزشی، چونکە مەبەستی ڕاستەقینەی هەر وەرزشوانێك ئەوەیە کەئاڵای وڵاتەکەی لەبۆنه نێودهوڵهتیهكاندا بەرز بکاتەوەو هیچ مەبەستێکی دیکەی نیه، بۆیه پێویستە لەسەرمان هانی بدەین و پشتگیریی بکەین نەک لێی داشکێنین بەڕێگا نابەجێکان.
ههروهها کەعبی داوای لەلایەنە تایبەتمەندەکان کرد کەمەسەلەی جیاوازی تەمەن لەنیوان هەندێ وەرزشکاران چارەسەر بکرێت، ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەت هەنگاوی گەورەی ناوە لەڕووی چاکسازیی ڕێکخەرە یاسایی وتەندروستی و فێرکردن و هەموو ئەوانەی پەیوەندییان بەکاروباری دەوڵەت وهاونیشتمانیهوه ههیه، کەواتە مانەوەی کاری هەندێک لەو ڕێکخراوانە بەهەمان تێڕوانینی کۆن جێگای قبوڵ نیه و ئەم خولەی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەران بەڕاستی دەستی کرد بەچەسپاندنی ئەم تێڕوانینە لەبەشی وەرزشدا لە بواری درکردنی کۆمەڵێ یاسای تایبەت بە یهكێتیه وەرزشیەکان و لیژنەی ئۆڵۆمپی وەکەڵک وەرگرتن لە بۆچوونە گشتییە نێو دوڵەتیەکان.
ههروهها جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرای کرد کەهەوڵ دەدرێت بۆ گرێبەستی ڕێکەوتن و هاوکاری لەنیوان عێراق و هەردوو دەوڵەتی ڕووسیاو ئیتاڵیادا، بۆ ڕێکخستنی کەمپی مەشقکردن بۆ هەڵبژاردهی عێراقی بۆ خۆئامادەکردنی پاڵەوانیە وەرزشییەکانی داهاتو.
نووسیگەی ڕاگەیاندن
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
۱۷ / ۷/ ۲۰۱۹