دكتۆر حه‌داد چۆنیه‌تی‌ په‌ره‌پێدانی‌ شاری‌ هه‌وڵێر له‌ گه‌ڵ پارێزگاره‌كه‌ی‌ تاوتوێ ده‌كات و ئیمزاكردنی‌ ڕێكه‌وتنامه‌ی‌ كاركردنی‌ هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ولێرو پاریس دا پیرۆز ده‌كات

بەمەبەستی پیرۆزباییكردن بەبوونی پارێزگای هەولێر بە دەستەخوشكی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ، د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران سەردانی دیوانی پارێزگای كرد ولەلایەن بەڕێز نەوزاد هادی پارێزگار وژمارەیەك لە بەڕێوەبەری بەش وفەرمانگەكانی پارێزگاوە پێشوازیان لێ كرا .
لەم سەردانەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئێستای پارێزگای هەولێر وپێداویستیە سەرەكیەكانی پارێزگا وتەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هەولێر و تەواوكردنی ئەو پرۆژانەی تائێستا جێبەجێ نەكراون لە بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەكان ، رونیشی كردەوە قۆناغی داهاتوو قۆناغی بونیادنانەوە وئاوەدانكردنەوە وپێشكەوتن وسەقامگیری بەردەوام دەبێت.
هەر لەم چوارچێوەیەدا دووپات لەسەر پێویستی هەماهەنگی وهاوكاری كرایەوە لەنێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان وباشوور وناوەڕاستی عیراق و پارێزگای هەولێر وئەنجوومەنی نوێنەران لەو پرسانەی بە حكومەتی فیدراڵەوە پەیوەستن.
لەتەوەرێكی دیكەی ئەم دیدارەدا د.بەشیر پیرۆزبایی لەپارێزگاری هەولێر كرد بەبۆنەی ئیمزاكردنی گرێبەستی دەستەخوشكیی نێوان هەولێر وپاریس، كە چەندین بواری هاوكاری وهەماهەنگی لەنێوان هەردوو شاردا لەخۆوە گرتبوو بەتایبەتی لەبوارەكانی خزمەتگوزاری وئابووری وشوێنەواری وپاراستنی ژینگە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران
پێنج شەمە 18 ی تەموزی 2019