د.به‌شیر حه‌داد،پاڵپشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی بۆ کارەکانی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ده‌ربڕێت
ئه‌مرۆ پینج شه‌ممه 18/7/2019 دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن كۆبووه‌وه و له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگ گفتوگۆیان كرد.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: لە کۆبوونەوەدا باسمان لە گرنگی و پتەوکردنی پەیوەندکانی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و لە ھەمانکاتیشدا پاڵپشتی و پشتیوانی خۆشمان بۆ کارەکانی ئەنجومەن پارێزگای ھەولێر دەربڕێ.
لای خۆشییه‌وه عه‌لی رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر وێرای سوپاس سەردانی دكتۆر به‌شیر حه‌داد، داوای لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد بە بەردەوامی کۆبوونەوەی دەوری لە نێوان نووسینگەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت ھەماھەنگیەکان زیاتر بکرێن بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتر بە ھاوڵاتیان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران
18ی تـــــــــــەموز 2019