كه‌عبی پیرۆزبایی له ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كات به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی عیراق بۆ سه‌رۆكایه‌تی نوسینگه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌ب
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20/7/2019 پیرۆزبایی له سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان و شاندی عیراقی به‌شدار له كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌ب كرد، به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی عیراق بۆ سه‌رۆكایه‌تی نوسینگه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌ب له 50 مین خولی خۆیدا.
به‌ڕێزی ستایشی ڕۆڵی هه‌مولایه‌كی كرد بۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وته كه كاریگه‌ری ده‌بێت له به‌هێزكردنی ڕۆڵ و كاریگه‌ری عیراق له گه‌ڵ جیهانی عه‌ره‌بیداو ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی به هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی له‌قه‌ڵه‌مدا له لیستی سه‌ركه‌وتنه‌كانی عیراقدا له سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی كارادا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
20/7/2019