كه‌عبی: كۆمه‌ڵه‌ی زانستی عیراقی سامانێكی ڕۆشنبیری و شارستانی گه‌وره‌یه و پێویسته پاڵپشتی بكرێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21/7/2019 پێشوازی كرد له شاندی كۆمه‌ڵه‌ی زانستی عیراقی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز جه‌واد موسه‌وی سه‌رۆكی لیژنه‌ی زانستی .
كه‌عبی جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر كاراكردنی به‌نده‌كانی یاسای كۆمه‌ڵه‌ی زانستی كه له خولی ئێستادا په‌سه‌ندكراوه‌و به‌ڕێزی دوپاتیكرده‌وه كه كۆمه‌ڵه‌ی زانستی عیراقی سامانێكی ڕۆشنبیری و شارستانی گه‌وره‌یه و پێویسته پاڵپشتی بكرێت.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه شاندی میوان سوپاسی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد بۆ گرنگیدانی به كۆمه‌ڵه‌ی زانستی بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی خۆی له‌ناو كۆمه‌ڵه‌كانی عه‌ره‌بی و بیانی و هه‌رێمیدا ببینێت.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
21/7/2019