سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریكا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق.
لە میانی دیدارەكە بەرێزیان تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و واشنتۆن و دوا گۆڕانكارییە سیاسیە نێودەوڵەتییەكانی كرد.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی كردەوە لەسەر رۆڵی عێراق لە ناوچەكە و رۆشنایی خستەسەر سەقامگیری سیاسی و ئابوری كە بەدەستهاتوون دوای سەركەوتن بەسەر رێكخراوە تیرۆرستیەكان و ئاماژەی بە هاریكاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرد لەگەڵ عێراق و داوای كرد بەشداری ئەمریكا لە پرۆسەی بنیاتنان و گەشەپێدان و وەبەرهێنان لە عێراق فراوان بكرێت و بەشداربێت لە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و بەدیهێنانی سەقامگیری.
لای خۆیەوە باڵۆزی ئەمریكا ئاماژەی بە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران كرد سەبارەت بە هەمواری یەكەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئەو پارێزگایانەی لە هەرێمێكدا رێكنەخراون و بە گۆڕانكارییەكی سیاسی گرنگی لەقەڵەمدا، جەختیشی كردەوە لەسەر پابەندی وڵاتەكەی بە رێكەوتنی ستراتیجی لە نێوان هەردوو وڵات و پاراستنی سەقامگیری و سەروەری عێراق و تێوەنەگلانی لە هەر ناكۆكییەك كاریگەری لەسەر سەقامگیری و پەیوەندیەكانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیقلیمی بكات.

=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 تەموز 2019