سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە نوێنەرانی پیشەی تەندروستی ژمارەیەك لە پارێزگاكان دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە نوێنەرانی پیشەی تەندروستی ژمارەیەك لە پارێزگاكان و نەقیبی سەندیكای برینپێچان و ئەندامانی دەستەی ئیداری ئەو سەندیكایە بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار خالید جەشعمی.
لە میانی دیدارەكە بەرێزیان ڕایگەیاند كارمەندانی تەندروستی لە خاوەن پیشەی تەندروستی و برینپێچان بنكەیەكی سەرەكی بۆ كاری دامەزراوەكانی تەندروستی پێكدەهێنن لەو خزمەتگوزارییە مرۆییانەی پێشكەشی دەكەن كە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی لە نەخۆشخانەكان و بنكەكانی تەندروستی و عیادە شەعبییەكان.
هەر لە دیدارەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران گوێبیستی داواكاری نوێنەرانی پیشەی تەندروستی بوو دەرحەق بە دەركردنی یاسایەكی نوێ كە برینپێچ و تەندروستی ژیان و كارمەندانی تاقیگەكان لەخۆبگرێت و بخرێنە نێو یاسای سەندیكای برینپێچان كە ئێستا ئامادەكراوە لە ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی بۆ بكرێت، دواشیانكرد دەرماڵەكان یەكبخرێن بۆ سەرجەم ئەو كەسانەی لە پیشەی تەندروستی و تاقیگەكاندا كاردەكەن.
نوێنەرانی پیشەی تەندروستی و سەندیكای برینپێچان سوپاسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیان كرد بۆ گرنگیپێدانی بەو توێژە گرنگەی كە لەدامەزراوە تەندروستیەكاندا كاردەكەن.

======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
24 تەموز 2019