سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری بەرگری دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە نەجاح شەمەری وەزیری بەرگری.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی رێگەو پلانەكانی گەشەپێدانی وەزارەتی بەرگری و بەرزكردنەوەی توانای دەمەزراوە و پێكهاتە سەربازییەكانی كرا و جەختكرایەوە لەسەر گرنگی پیشتیوانی لەدامەزراوەی سەربازی و هێزە چەكدارەكان و پتەوكردنی توانای هەواڵگری و بەردەواكبوون لەراوەدونانی پاشماوەكانی داعش و لەناوبردنیان.
هەر لە دیدارەكە تاوتوێی گرنگی پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هاوڵاتی و هێزە چەكدارەكان و دەزگا ئەمنیەكان و هاریكارییان كرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەموو ئەو بوارانەی دەبنە هۆی تێكدانی سەقامگیری لە وڵات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
24 تەموز 2019