كه‌عبی: كارده‌كه‌ین بۆ دانانی نیشانه‌ی ورد بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری حكومه‌ت و ڕاده‌ی پابه‌ندبونی به جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی وه‌زاری خۆی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25/7/2019 به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری به‌ڕێز، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی دانانی پێوه‌ر بۆ كاری وه‌زاره‌ته‌كان كرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌مولایه‌ك رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ماهه‌نگی كارا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ دانانی بنه‌ماو پێوه‌ره‌كان له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌یه‌كی شه‌فاف كه پاڵپشتی ده‌سه‌ڵاتی چاودێری بێت و هۆكاره‌كانی پێشكه‌وتنی هونه‌ری و ته‌كنیكی و كرداری هه‌بێت.
كه‌عبی دوپاتیكرده‌وه كه لیژنه‌ی به‌دواداچونی كاری حكومه‌ت پێوه‌رو نیشانه‌ی وردی داناوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاركردنی حكومه‌ت و ڕاده‌ی پابه‌ندبونی به جێبه‌جێكردنی په‌یڕه‌وی وه‌زاری و پابه‌ندبونی وه‌زیره‌كان به جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كاری خۆیان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
25/7/2019