كه‌عبی: ڕێگه به هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناده‌ین گیانی سیاسه‌تی به‌عس بگه‌ڕێنێته‌وه و لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌شی ئه‌و ڕژێمه سپی بكاته‌وه
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25/7/2019 له به‌یاننامه‌یه‌كیدا سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی عیراقی و كه‌سوكاری قوربانیانی كوردی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی پارێزگای موسه‌ننا كرد.
كه‌عبی داوای له حكومه‌ت كرد گرنگی زیاتر به لیژنه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان بدات له ڕێگه‌ی زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی دارایی و ژماره‌ی ئه‌ندامانی ستافه‌كه‌ی، بۆ كاراكردنی چالاكیه‌كانی و ده‌ستكردن به سیاسه‌تی ناساندنی ئه‌و دۆسیه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ناساندنی ئه‌و قۆناغه تاریكه له مێژوی عیراق.
هه‌روه‌ها كه‌عبی دوپاتیكرده‌وه كه ڕژێمی دیكاتۆری به‌عس هه‌وڵیدا به هه‌مو شێوه‌یه‌ك تاوانه‌كانی بشارێته‌وه، به‌ڵام دادوه‌ری ئاسمان ڕۆژ له دوای ڕۆژ راستی خوێناوی سه‌رده‌می حوكمی ده‌رده‌خات و گوتی كه دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی تری به كۆمه‌ڵی ئافره‌ت و منداڵ له شاری سه‌ماوه پاش تێپه‌ڕبونی 16 ساڵ به‌سه‌ر ڕوخانیدا، به‌ڵگه‌یه‌كی تره له سه‌ر سه‌رده‌می ڕه‌شی ئه‌و ڕژێمه كه له سه‌ر خوێنی میلله‌ته‌كه‌ی حوكمه‌كه‌ی خۆی دامه‌زراندو ئێمه ڕێگه به هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناده‌ین گیانی سیاسه‌تی به‌عس بگه‌ڕێنێته‌وه و لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌شی ئه‌و ڕژێمه سپی بكاته‌وه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
25/7/2019