سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی كرد لە بەرێز جۆن ویلیكس باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.
لە میانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە گرنگی هەمواری یەكەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئەو پارێزگایانە كرا كە لە هەرێمێكدا رێكنەخراون لەگەڵ قەزاكانی ژمارە 12ی ساڵی 2018 و ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
هەر لە دیدارەكە تاوتوێی گرنگی كاراكردنی بەشداری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتە كۆمەك بەخشەكان لە نێویاندا بەریتانیا كرا بۆ دوبارە ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان لە پرۆژە ستراتیجییەكان، لە چوارچێوەی ئەو ئاسانكارییانەی لە لایەن بەریتانیاوە پێشكەش بە حكومەتی عێراق كراوە لەگەڵ چارەسەركردنی بیرۆقراتی و گەندەڵی ئیداری كە بوەتە بەربەست لەبەردەم ئەو پرۆژانە و كاركردن بۆ تەواوكردنی داواكارییەكانی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵا و حاڵی خۆیان و بەدیهێنانی سەقامگیری و جەختكردنەوە لەسەر بەردەوامبوونی هاریكاری هاوبەش بۆ لەناوبردنی شانەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئەمنیش لە ناوچەكە، لە دیدارەكەدا تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكان و رانەكێشانی ناوچەكە بۆ كێشمەكێشێك كاریگەری بۆ سەر دەریاوانی نێودەوڵەتی راگرتنی دروستبكات، هەموانیش كاربكەن بۆ هێوركردنەوە و بەرگرتن لە هەر قەیرانێك كە لەداهاتوودا ببێتە هۆی رودانی ئاڵۆزی زیاتر.
لای خۆیەوە باڵیۆز ویلیكس سەرسامی خۆی نیشاندا بە گیانی نشیتمانپەروەری باڵا لەلایەن سەرجەم رۆڵەكانی عێراق لەسەر رێرەوی پرۆژەی نیشتمانی بە دیدگایەكی نیشتمانی عێراقی هاوبەش ئاماژەی بەوەش كرد ئەو كارە پێویستی بە هەوڵی زیاتری هێزە سیاسیەكان هەیە بۆ سەركەوتن و بەدیهێنانی لەسەر زەمینی واقیع، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر بەردەوامبوونی هاریكاری وڵاتەكەی لەگەڵ عێراق لەسەرجەم بوارەكان لە نێویاندا ئەمنی و ئابوری رۆشنایشی خستەسەر گرنگی پشتیوانی لە وەبەرهێنان و وەبەرهێنەران و دەستەبەركردنی كەشێكی لەبار و پاراستنی كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكان لەنێویاندا بواری نەوت.

======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
26 تەموز 2019