سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە وەزیری بەرگری كوەیت دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری ئەمرۆ یەكشەممە، چاوی كەوت بە شێخ ناسر سەباح ئەحمەد جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری بەرگری كوەیت بۆ گفتوگۆ كردن سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەكان.
لەمیانی دیدارەكە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی كردەوە لەسەر خواستی عێراق بۆ بەستنی پرۆژەی ستراتیجی لە نێوان هەردوو وڵات و بەجێهێنانی لەسەر زەمینی واقیع، ئاماژەی بەوەش كرد ئەو پرۆژە گەورانە دەبێتە بنكەیەك بۆ وەگەڕخستنی دەستی كار و نەهێشتنی بێكاری.
بەرێزیان پەرۆشی عێراقیشی نیشاندا بۆ سەقامگیری ناوچەكە و كەمكردنەوەی ئاڵۆزی و بە دورگرتنی لە ناكۆكی، تەئكیدیشی كردەوە كە سەقامگیری رەنگدانەوەی دەبێت لەگەشەكردنی ئابوری و تەواوكاری لە نێوان وڵاتانی دراوسێی عەرەبی و ئیقلیمی.
لای خۆیەوە شێخ ناسر سەباح ئەحمەد پەرۆشی كوەیتی نیشاندا بۆ سەقامگیری عێراق كە بەشێكە لەسەقامگیری كوەیت و ناوچەكە ئەو پەیوەندییەی پێكەوە دەیانبەستێتەوە تەنها دراوسێیەتی نییە بەڵكو برایەتی و مێژووی هاوبەشە و ئاماژەی بەوەكرد بوونی متمانە لەنێوان هەردوو گەلی برا پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەگەیەنێتە تەواوكاری لەسەرجەم بوارەكان.

======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
28 تەموز 2019