له میانی سه‌ردانیدا بۆ ده‌زگای شه‌هیدان … كه‌عبی: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی ده‌وڵه‌ت ببێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م شایسته‌ی شه‌هیدان تاوانه‌كه‌ی له تاوانه‌كانی سه‌دامی زۆردار كه‌متر نیه
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28/7/2019 سه‌ردانی باره‌گای ده‌زگای شه‌هیدانی له به‌غدا كرد‌و چاوی كه‌وت به خاتو ناجیحه عه‌بدولئه‌میر سه‌رۆكی ده‌زگاكه.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی سروشتی كاری ده‌زگای شه‌هیدان كرا‌و تیشك خرایه‌سه‌ر كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كاری ده‌زگاكه‌و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆیان.
كه‌عبی داوای له وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكومی كرد مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌زگای شه‌هیدان بكه‌ن و دوپاتیكرده‌وه كه لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌زگایانه ده‌كرێت ئه‌وانه‌ی كه مافی قوربانیانی ده‌ست به‌عس وداعش به‌هه‌ند وه‌رناگرن و وه‌ڵامی داواكاری تایبه‌ت به به‌ده‌ستهێنانی شایسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان ناده‌ن و دوپاتیكرده‌وه كه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی ده‌وڵه‌ت ببێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م شایسته‌ی شه‌هیدان تاوانه‌كه‌ی له تاوانه‌كانی سه‌دامی زۆردار وڕژێمه‌كه‌ی كه‌متر نیه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
29/7/2019