سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە پارێزگار و كەسایەتییەكانی پارێزگای جەهرا دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری ئەمرۆ دووشەممە، چاوی كەوت بە بەرێز ناسر حەجرف پارێزگاری جەهرا و ژمارەیەك لە كەسایەتییەكانی ئەو پارێزگایە.
لەسەرەتای دیدارەكە سڵاو گەلی عێراقی پێگەیاندن و ئاماژەیی بە قوڵایی هاوبەشییەكانی نێوان هەردوو گەلی برا و دراوسێی كرد و جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و سەردانەكانی هەردوو لا و ئەمرۆ بوونی شاندی عێراقی لە جەهرا بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانە.
كەسایەتیەكانی پارێزگای جەهراش ستایشی ئەو سەدانەیان كرد و خواستی خۆیان نیشاندا بۆ گەڕانەوەی پەیوەندییەكان بۆ پێشوو و ئاسنكاری بۆیان تا سەردانی عێراق بكەن.
بەرێزیان ڕایگەیاند باردۆخی ئەمنی لە قۆناغی پێشوودا ئەوەی سەپاندبوو بەسەر دەزگا ئەمنییەكان تا برا و هاورێیانیان لەهەرەشە تیرۆرستیەكان بپارێزن ئاماژەی بەوش كرد لە ئێستادا عێراق دوای سەركەوتنی بارودۆخی ئاساییە و بەرپرسان لە هەردوو وڵات رێوشوێنی بەپەلە دەگرنەبەر بۆ ئاسانكاری سەردانەكان و پێدانی ڤیزا.

=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
29 تەموز 2019