ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له سه‌ر سێ پڕۆژه یاسا ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 30/7/2019 له سی و شه‌شه‌مین دانیشتنی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 196 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر سێ پڕۆژه یاسا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به ده‌نگدان له سه‌ر پڕۆژه یاسای په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتنامه‌ی نێوان حكومه‌تی كۆماری عیراق و لیژنه‌ی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت پێوه‌ره‌كانی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ژماره (102)ی ساڵی 1952.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕزگاركردن (ئینقاذ) ساڵی 1989.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر ڕێكه‌وتنامه‌ی هاریكاری سه‌ربازی و ئاسایش له نێوان حكومه‌تی كۆماری عیراق و حكومه‌تی شانشینی ئۆردن.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگدانی له سه‌ر ڕاسپارده‌كانی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت ڕوداوه‌كانی نه‌جه‌ف دواخست تا كاتی ڕێكه‌وتنی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر هه‌مواركردنی خاڵه‌كانی.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
30/7/2019