جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی لیژنه‌ی دارایی ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی په‌ره‌پێدانی حكومی و بودجه‌ی ساڵانه
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 30/7/2019 به‌ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عیراق UNDP، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی لیژنه‌ی دارایی كرد، بۆ تاوتوێكردنی په‌ره‌پێدانی حكومی و بودجه‌ی ساڵانه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی كرداری كرا بۆ پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه له بودجه‌ی به‌نده‌كان بۆ به‌رنامه‌كان و به‌جێهێنان و هه‌مولایه‌ك كۆكبون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و گواستنه‌وه‌یه ئاسان نیه، به‌تایبه‌تی له گه‌ڵ هه‌بونی هه‌ندێك ده‌زگای حكومی كه ئه‌و سیسته‌مه كۆنه به‌رده‌وام به‌كاردێنن وئه‌مه‌ش ئه‌ركی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن له ساڵانی داهاتودا قورس ده‌كات، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌نگاوی یه‌كه‌م به‌و ئاراسته‌یه‌دا بنێین وله داهاتوشدا هه‌وڵ بدرێت به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و سیستمه كاری پێ بكرێت.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین دۆسیه‌ی تایبه‌ت به قۆناغه‌كانی ئاماده‌كردن و داڕشتنی بودجه‌و و ڕۆڵی هه‌ندێك كه‌رت له ئاماده‌كردنیداو میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی وبه‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م هه‌ندێك كه‌رتدا تاوتوێ كرا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
1/8/2019