كه‌عبی ئاماده‌ی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ تۆپی پێ و یاری نێوان عیراق ولوبنان له كه‌ربه‌لا ده‌بێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 30/7/2019 به‌یاوه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشی په‌رله‌مان به‌ڕێز عه‌باس علێوی، ئاماده‌ی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تی ڕۆژئاوای ئاسیا له پارێزگای كه‌ربه‌لا بوو، كه به یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ی عیراق و هه‌ڵبژارده‌ی لوبنان ده‌ستی پێكردو عیراق به گۆڵێك به‌رامبه‌ر سفر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
كه‌عبی ستایشی هه‌وڵ و ماندوبونی كاربه‌ده‌ستان كرد بۆ رێكخستنی ئاهه‌نگی گه‌وره‌ی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌و سوربونی هه‌مولایه‌ك بۆ سه‌رخستنی ئه‌و بۆنه‌یه‌و دوپاتیكرده‌وه كه پاڵه‌وانیه‌تی ڕۆژئاوای ئاسیا له عیراق هه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ له خۆگرتن و رێكخستنی چالاكی وه‌رزشی زیاتر.
هه‌روه‌ها كه‌عبی پیرۆزبایی له ستافی به‌ڕێوه‌بردن و هونه‌ری ویاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵات كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان له یاری ئه‌مڕۆدا و متمانه‌ی خۆی دوپاتكرده‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره كه بریتیه له به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پاڵه‌وانیه‌ته‌كه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
30/7/2019