به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لیژنه‌ی دارایی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی به ئاماده‌بونی هه‌ردوو وه‌زیری دارایی و نه‌وت و سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی ده‌به‌ستێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31/7/2019 سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی و نه‌وت و وزه‌ی په‌رله‌مان كرد بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی نه‌وتی نێردراو له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی و سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وت و سه‌لاح نوری سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی وژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان ئاماده‌یبون، تاوتوێی دۆسیه‌ی ناردنی نه‌وتی هه‌رێم و پابه‌ندبونی هه‌رێمی كوردستان به بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی گشتی وڵات كرا.
به‌ڕێز كه‌عبی گوتی:” كێشه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم و پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی وڵات‌دا كێشه‌یه‌كی گشتیه و تازه نیه، به‌ڵكو هه‌مو ساڵێك به‌تایبه‌تی له قۆناغی ئاماده‌كردنی بودجه‌دا باس ده‌كرێت و گوتی كه ئه‌مڕۆ هه‌مولایه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆكن له سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی یاسایی كۆتایی بۆ ئه‌و دۆسیه له گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له سه‌ر جێبه‌جێكردنی هه‌مولایه‌ك بۆ به‌نده‌كانی ده‌ستوری عیراقی كه تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه كه سامانه نه‌وتیه‌كان و هیتر موڵكی هه‌مو عیراقیه‌كانه و هیچ لایه‌نێك بۆی نیه بۆ خۆی قۆرخی بكات”.
له كۆتاییدا هه‌مولایه‌كی به‌شداربو له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبون به بڕگه‌كانی بودجه‌ی گشتی وڵات و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ كاراكردنی میكانیزمێكی گفتوگۆ له نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی گشتی و چاره‌سه‌ركردن و نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
31/3/2019