سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ژمارەیەك كەسوكاری تاوانی ئەنفال دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە شاندێكی كەسوكاری قوربانیانی تاوانی ئەنفال.
لەمیانی دیدارەكە – كە هەریەك لە پەرلەمانتاران هەرێم كەمال و بێستون عادل و دیلان غەفور ئامادەیبوون – بەرێزیان گوێبیستی داواكاری كەسوكاری ئەنفالكراوان بوو لەنێویاندا فراوانكردنی ئەو تیمەی سەرپەرشتی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان دەكات لەگەڵ پشكنین بۆ ناسینەوەی قوربانیان، و هەژماركردنی شەهیدان و زیندانیانی ئەنفال لەرووی ئیمتیاز و مافەوە، و كاراكردنی بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران بە ناساندنی پرۆسەكانی ئەنفال بە كۆمەڵكوژی.
هەر لەمیانی دیدارەكە بەرێزیان پەرۆشی ئەنجومەنی نوێنەرانی خستەڕوو بۆ ئەوەی كەسوكاری قوربانیان؛ ماف و ئیمتیازی خۆیان پێبدرێت و پشتیوانیان دەبێت لەوداواكارییە.

======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
31 تەموز 2019