سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لەژمارەیەك ریش سپی و كەسایەتی پارێزگای نەینەوا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە،پێشوازی كرد لە ژمارەیەك ریش سپی و كەسایەتی پارێزگای نەینەوا بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار لەتیف ورشان.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بەو كێشانەی پارێزگای نەینەوا بەدەستیانەوە دەناڵێنێت ئەوەی پەیوەندی بە بواری ئەمنی و خزمەتگوزاری و هەوڵەكانی دوبارە ئاوەدانكردنەوە و دابنكردنی خزمەتگوزاری و دابینكردنی كەشێكی لەبار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان هەیە، لەگەڵ دۆسیەی قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوانی پرۆسە سەربازی و تیرۆریستیەكان و پەلەكردن لە یەكلاییكردنەوەیان و ئاسنكاری بۆ مامەڵەی ئەو كەسانەی قەرەبوو دەیانگرێتەوە.
لە دیدارەكەدا جەختكرایەوە لەسەر گرنگی یەكڕیزی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و شانە نستوەكان، و هاریكاری نێوان دانیشتوانی موسڵ و هێزە ئەمنیەكان و رێگە نەدان بەگەڕانەوەی تیرۆر دوای بەدەستهێنانی سەركەوتن، و لەناوبردنی بە یەكڕیزی و دەستخستنە دەستی یەك.

=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
31 تەموز 2019