سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئێران دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی پەیوەند دۆستانە و هاریكاری نێوان هەردوو وڵات كرا لەگەڵ رێگەكانی پتەوكردنیان بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەدوو وڵاتی دراوسێ دەكات، گفتوگۆش كرا سەبارەت بەو بارودۆخەی ناوچەكە بەخۆوە دەبینێت.
هەر لە دیدارەكە جەختكرایەوە لەسەر گرنگی وەرگرتنی هەڵوێستێكی یەكگرتوو و هاوبەش بۆ بەرگرتن لە قەیرانەكان و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بۆ بەرگرتن لە قەیران و پاراستنی سەقامگیری.
گفتوگۆش كرا سەبارەت بە سەردانە چاوەروانكراوەكەی بەرێز عەلی لاریجانی سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئێران بۆ بەغدا.

======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
5 ئاب 2019