له میانی خه‌ڵاتكردنی قوتابیانی یه‌كه‌م له سه‌ر ئاستی عیراقدا.. كه‌عبی: سه‌ركه‌وتنتان و به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی به‌رز له بارودۆخێكی نا سروشت و جیاوازدا جێگه‌ی شانازی و سه‌ربه‌رزی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5/8/2019 به‌شداریكرد له ئاهه‌نگی خه‌ڵاتكردنی قوتابیانی یه‌كه‌م له سه‌ر ئاستی عیراق.
ئاهه‌نگه‌كه له ژێرچاودێری به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئاماده‌بونی به‌ڕێزان سه‌رۆك لیژنه‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای په‌رله‌مانی و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان و به‌ڕێز قوسه‌ی سوهێل وه‌زیری خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده به وه‌كاله‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی وه‌زاره‌ت و ستافی مامۆستایان و قوتابیه یه‌كه‌مه‌كان و كه‌سوكاریان له هه‌مو پارێزگاكانی وڵات به‌ڕێوه‌چو.
كه‌عبی گوتی: بونی ئه‌و هه‌مه‌ڕه‌نگیه له ناو قوتابیانی زیره‌ك و یه‌كه‌مه‌كان جێگای شانازییه بۆ ئێمه و هه‌مومان ده‌زانین كه بارودۆخی وڵات له‌كاتی خوێندنیاندا ئاسان نه‌بو، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ناوچه ڕزگاكراوه‌كاندا ده‌ژین، بۆیه شانازی به قوتابیانی خۆمان ده‌كه‌ین و جێگه‌ی سه‌ربه‌رزی ئێمه‌ن.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
5/8/2019