د.بەشیر سەردانی هەردوو زانكۆی سەڵاحەددین وتیشك دەكات

ئەمڕۆ پێنج شەمە 8/8/2019 د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران سەردانی زانكۆی سەڵاحەددینی كرد لە هەولێر ولە پێشوازی بەڕێزیان دا د.ئەحمەد دزەیی سەرۆكی زانكۆ ویاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی وئیداری وكاروباری قوتابیان وژمارەیەك لە ڕاگری كۆلێژەكان ئامادە بوون.
لەم دیدارەدا چەندین پرسی پەیوەست بە كاروباری قوتابیان وكار وبارودۆخی بەش ولقی كۆلیژەكان باسیان لێوە كرا وتیشك خرایە سەر رۆڵی دەزگا ئەكادیمیەكان لە بونیادنان پێشخستنی توانای لاوان لەڕووی فیكری وزانستیەوە.
د.بەشیر ئاماژەی بۆ رۆڵی فێركردن بەگشتی كرد لە پێشخستنی كۆمەڵگە وكاریگەریەكانی بۆ پێشخستنی تواناكانی لاوان وستایشی رۆڵی زانكۆی سەڵاحەددین كرد لە پێشخستنی بواری زانستی ومەعریفی وپێگەیاندنی نوخبەی سیاسی وزانستی خاوەن كاریگەری بەسەر كۆمەڵگە .
هاوكات د.بەشیر دەستخۆشی لە سەرۆكایەتی زانكۆ كرد بۆ ئەو ئاستە زانستیەی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان وعیراق وجیهان تۆماری كردووە وئامادەیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بۆ خستنەگەڕی هەوڵ وهاوكاری هاوبەش نیشان دا بە دانانی پلان وبەرنامەی هاوبەش لەڕێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵای فیدراڵ وبەرپرس وكاربەدەستانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ نەهێشتنی ئەو گرفت وتەگەرانەی دێنە بەردەم پرۆسەی خوێندن .
لەلای خۆشیەوە سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەددین وكادیری زانكۆ سوپاسگوزاری خۆیان بۆ د.بەشیر نیشان دا بۆ ئەو سەردانەی وسەرۆكی زانكۆ قەڵغانی زانكۆی وەكو دیاری پێشكەشی د.بەشیر كرد وەكو رێزلێنانێك لە رۆڵی بەڕێزیان لەدەزگای یاسادانان وگرنگیدان بەپرسی قوتابیان بەشێوەیەكی راستەوخۆ لەهەموو عیراق وهەرێمی كوردستان بەتایبەتی.
لەلایەكی دیكەشەوە ولەمیانەی سەردان وبەسەركردنەوەكانی لەهەولێر، د.بەشیر سەردانی زانكۆی تیشكی كرد ولەلایەن د.ئیدریس هادی ساڵح سەركی زانكۆ وسەرۆكی دەستەی ئەمیندارانی گشتی ود.وەسفی تاهر ود.محەمەد ئۆزدەمیرەوە پێشوازی لێكرا.
د.بەشیر ستایشی ئەو خزمەتەی كرد كە پێشكەشی قوتابیان دەكرێت وجەختی لەسەر رۆڵی زانكۆ كردەوە بەشێوەیەكی گشتی بۆ سەرخستنی میللەتان ودەستخۆشی لەمامۆستا وهەموو كادیرانی زانكۆ كرد ، هەر لەمیانەی ئەم سەردانەدا سەرۆكی زانكۆ دیاریەكی وەكو ریزلێنان پێشكەشی د.بەشیر كرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران
هەولێر – 8 ی ئابی 2019