كه‌عبی داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ردوو یه‌كێتی تۆپی پێ “فیفا و ئاسیا” سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه له‌سه‌ر یارگاكانی عیراق ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 8/8/2019 داوای له سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێز جیانی ئینفانتینۆ كرد، بڕیارێك ده‌ربكات بۆ هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه له سه‌ر یاریگاكانی عیراق به‌ته‌واوه‌تی و ڕێگه بدرێت عیراق پێشوازی له هه‌ڵبژارده‌كانی عه‌ره‌بی و جیهانی له سه‌ر یاریگاو جه‌ماوه‌ری خۆیدا بكات.
كه‌عبی دوپاتیكرده‌وه كه عیراق به‌رده‌وام پێشوازی له سه‌ركرده‌و شانده فه‌رمیه‌كانی بیانی له سه‌ر خاكی خۆی ده‌كات و سه‌رجه‌م چالاكی و كۆنگره جیاجیاكانی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌به‌ستێت و داوای له به‌ڕێز ئینفانتینۆ كرد سه‌ردانی عیراق بكات بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه.
هه‌روه‌ها كه‌عبی داوای له سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا شێخ سه‌لمان بن ئیبراهیم ئال خه‌لیفه كرد، هه‌وڵه‌كانی كارا بكات بۆ هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه له‌سه‌ر یاریگاكانی عیراق و ڕایگه‌یاند كه عیراق پێشوازی له چه‌ندین چالاكی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی كردوه، له‌وانه یاری كۆتایی جامی یه‌كێتی ئاسیا له به‌سراو پاڵه‌وانیه‌تی ڕۆژئاوای ئاسیا له كه‌ربه‌لاو هه‌ولێر.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
8/8/2019