د.بەشیر حەداد پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان دەكات.

بەڕێز : محەمەدی حاجی مەحموود
سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان
بەڕێزان ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی حزب
سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت

بە بۆنەی چل و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستانەوه گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگر و جەماوەری حزبە تێكؤشەرەكەتان دەكەین و هیوای سەركەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین لە كار و خەباتی سیاسی دا .

بێگومان حزبەكەتان كە بە ڕێبەرایەتی شەهید سەیدا ساڵح یوسفی دامەزرا ڕۆڵێكی دیار و بەرچاوی هەبووە لە كاروانی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان و بەشێكی گرنگی بەرەی كوردستانی بوو هەروەها دوای ڕووخانی ڕژێمی دیكتاتۆری و ئێستاش هەمان ڕۆڵ لە سەرخستنی دیموكراسیەت لە عیراق و كوردستاندا دەبینی.

بەم بۆنەیەوە جەخت لەسەر پێویستیی پتەوتركردنی ڕیزەكانی گەلی كوردستان و عیراق دەكەینەوە بە هەبوونی یەك هەڵوێستی نیشتیمانی یەكگرتوو لەسەر بنەمای دیموكراسی و قبوڵكردنی یەكتر .

جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێ دەكەین وهەر شاد وكامەران بن.

د. بەشیر حەداد
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانى عيراق 8/8/2019