كه‌عبی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی پشكنه‌ری گشتی بۆ چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و داوای ڕاگرتنی ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9/8/2019 داوای له سه‌رۆك وه‌زیران د. عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد، بڕیاره‌كه‌ی سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی پشكنه‌ره گشتیه‌كان له چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌زگاو ده‌سته‌كان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌و بڕیاره پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 61ی ده‌ستوره.
به‌ڕێز كه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشتر ده‌نگیداوه له سه‌ر شێوازی بڕیارێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنی نوسینگه‌كانی پشكنه‌ری گشتی، سه‌ره‌ڕای بونی چه‌ند پێشنیارێكی په‌رله‌مانی بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و نوسینگانه به ده‌سته‌ی ده‌سپاكیه‌وه.
هه‌روه‌ها كه‌عبی دوپاتیكرده‌وه كه زۆربه‌ی نوسینگه‌كانی پشكنه‌ری گشتی له وه‌زاره‌ته‌كان نه‌یانتوانیوه ڕۆڵی چاودێری خۆیان بگێڕن له ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران و جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر به‌هێزكردنی ڕۆڵی دیوانی چاودێری دارایی.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
8/8/2019