به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی جه‌ژنی‌ قوربانی‌ پیرۆز كه‌عبی پیرۆزبایی له‌ گه‌لی‌ عیراق به‌ گشتی‌ و كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان به‌ تایبه‌تی‌ ده‌كات

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10/8/2019 پیرۆزبایی هاتنی‌ جه‌ژنی‌ قوربانی پیرۆز له‌ گه‌لی‌ عیراق و هه‌مو موسڵمانان به‌ گشتی‌ و كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان به‌ تایبه‌تی‌ كرد.
به‌ڕێزی‌ له‌ پیرۆزباییه‌كه‌یدا داوایكرد ئه‌و جه‌ژنه‌ ببێته‌ پێگه‌یه‌ك بۆ به‌هێزكردنی‌ ئاسایش و سه‌قامگیری و باشتركردنی بژێوی‌ ژیانی تاكی‌ عیراقی و كاركردن بۆ په‌ره‌پێدانی‌ پلانه‌كانی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن و دابینكردنی‌ هه‌مو خزمه‌تگوزاری پێویست بۆ هاوڵاتیان و پاراستنی هه‌مو مافه‌كانی‌ كه‌ له‌ ده‌ستوردا هاتوه‌.
له‌ كۆتاییدا كه‌عبی داوای‌ له‌ خوای‌ گه‌وره‌ كرد شه‌هیدان به‌ به‌هه‌شتی‌ به‌رینی‌ خۆی شاد بكات و شیفاو چاكبونه‌وه‌ بۆ برینداران بنێرێت و هاوكارمان بێت بۆ خزمه‌تكردنی‌ گه‌لی‌ عیراق و وڵاته‌كه‌مان.

نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
10/8/2019