سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریكا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق.
لە میانی دیدارەكە بەرێزیان تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان بەغداد و واشنتۆنی كرد، لەگەڵ هاریكاری لەبواری ئەمنی و بارودۆخی سیاسی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی فروانكردنی ئاسۆی هاریكاری لە نێوان هەردوو وڵاتی هاورێ لە بوارەكانی ئەمنی و هەواڵَگری بۆ ریشەكێش كردنی تیرۆر و لەناوبردنی شانەكانی داعش و پاراستنی سەركەوتن.
هەر لە دیدارەكە باس لە دوا گۆڕانكارییە سیاسیە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكان كرا، و تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی هێوكردنەوەی ناكۆكی ناوچەكە و گرنگی وتوێژ بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و وەلانانی قەیرانەكان و پاراستنی سەقامگیری.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمریكا تەئكیدی كردەوە لەسەر پابەندبوونی وڵاتەكەی لە پشتیوانی بۆ عێراق لە ریشەكێش كردنی تیرۆر و پشتیوانی هێزە ئەمنیەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان .

======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
18 ئاب 2019