سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری كشتوكاڵا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە ساڵح حسنی وەزیر كشتوكاڵ.
لەمیانی دیدارەكە بارودۆخی كشتوكاڵ بە هەردوو بواری كشتوكاڵ و بەروبومی ئاژەڵی خرایەڕوو، تەئكیدیش كرایەوە لەسەر گرنگی پێشخستنی ئەو كەرتە؛ بەلەبەرچاوگرتنی گرنگی بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئابووری وڵات.
هەر لە دیدارەكە گفتوگۆ كرا سەبارەت بە كێشەی زەوی و زار و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كشتوكاڵی تایبەت بە جوتیارانی شارە ڕزگاركراوەكان و بەغدا، ئەوانەش كە لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە سەبارەت بە و پرسە باسكراون، وەزیری كشتوكاڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی دڵنیاكردەوە كە وەزارەتەكەی پابەندە بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە و ئەوەی لە مادەی 60 دوودا هاتووە،كە باس لە وەستاندن و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كشتوكاڵی دەكات لە پارێزگا و ناوچە ڕزگاركراوەكان، ئاماژەی بەپشتیوانیش كرد بۆ جوتیاران و دەستەبەركردنی پێداویستیان لەسەرجەم پارێزگاكان لە نێویشیاندا ناوچە ڕزگاركراوەكان.

======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
18 ئاب 2019