ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌رهه‌م سالح بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌ڵده‌بژێرێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 2/10/2018 له دانیشتنی چواره‌می وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌می ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌می خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 302 په‌رله‌مانتار، به‌زۆرینه‌ی (219) ده‌نگ، دكتۆر به‌رهه‌م سالحی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌ڵبژارد.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن دوپاتیكرده‌وه كه 23 پاڵێوڕاو بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار له كۆی 30 پێشكه‌شكار بۆ خۆپاڵاوتن په‌سه‌ندكراون، هه‌روه‌ها حه‌لبوسی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار پێویستی به ڕێژه‌ی دوو له سه‌ر سێی ده‌نگه‌كان هه‌یه به‌مه‌رجێك نیسابی یاسایی دانیشتنه‌كه ته‌واوبێت پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردن.
هه‌روه‌ها حه‌لبوسی ڕایگه‌یاند كه 302 په‌رله‌مانتار به‌شدارییان له ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كرد.
پاش ته‌واوبونی گه‌ڕی یه‌كه‌می ده‌نگدان، به‌ڕێز به‌رهه‌م سالح 165 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناو به‌ڕێز فوئاد حسێن 89 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، هه‌ربۆیه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ڕایگه‌یاند كه ئه‌و دوو پاڵیۆڕاوه گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌ستپێده‌كه‌ن.
له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگداندا، به‌ڕێز به‌رهه‌م سالح وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌ڵبژێردرا به به‌ده‌ستهێنانی بۆ 219 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 22 ده‌نگ بۆ به‌ڕێز فوئاد حسێن، هه‌ربۆیه سه‌رۆك حه‌لبوسی سه‌ركه‌وتنی دكتۆر به‌رهه‌می سالحی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ڕاگه‌یاند.
دواتر به ئاماده‌بونی سه‌رۆكی دادگای ئیتیحادی دادوه‌ر مدحه‌ت ئه‌لمه‌حمود، دكتۆر به‌رهه‌م سالح سوێندی ده‌ستوری خوارد.
له وته‌یه‌كیدا به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌ن به‌رهه‌م سالح خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق و پابه‌ندی خۆی به سوێندی ده‌ستوری و بنه‌ماكانی ده‌ستور پێشاندا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هێمای یه‌كگرتویی عیراقیه‌كان و گوتی كه ئه‌و سه‌رۆكی عیراق ده‌بێت نه‌ك سه‌رۆكی گروپێك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان ناوچه‌یه‌ك.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران توانی پابه‌ندبێت به واده ده‌ستورییه‌كان و ته‌واوكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێز به‌رهه‌م سالح خواست له كاره‌كه‌یدا.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتو 9/10/2018 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2/10/2018