سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی وەزارەتی بەرگری دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، سەردانی وەزارەتی بەرگری كرد و لەلایەن نەجاح شەمەری وەزیری بەرگری و ژمارەیەك لە فەرماندە و ئەفسەران پێشوازی لێكرا.
بەرێزیان ڕایگەیاند ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی دامەزراوەی سەربازییە و رۆڵەكانی سوپای عێراقە بە هەموو بەشەكانیەوە، كاریش دەكات بۆ دەركردنی یاسای پێویست كە ببێتە بنیاتنان و گەشەپێدانی، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر دابینكردنی پێداویستیەكانی لەرێی زیادكردنی بەشەپارەی لەی بودجەی داهاتوودا.
وتیشی ئەو سەردانەی بۆ پتەوكردنی پشتیوانیەكان بووە، و كۆدەنگی نیشتمانیش هەیە بۆ رەتكردنەوەی هەموو هەوڵەكان بۆ سڕینەوەی گیانفیداییەكانی، سڕینەوەی گیانفیداییەكانیشی سوكایەتیە بۆ تەواوی عێراق.
راشیگەیاند سوپای عێراق كە مێژووی پڕە لە بەرگری لە نیشتمان، سەركەوتنی گەورەی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەدەستهێناوە لە بری هەموو جیهان، نوێنەرایەتی هەموو عێراقیەكانی كردووە بەسەرجەم پێكهاتەكانی و شایەنی هەموو رێزێكە.
لای خۆیەوە وەزیری بەرگری سوپاسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد بۆ سەردانەكەی و گرنگیدانی بە دامەزراوەی سەربازی و پشتیوانی كارمەندەكانی، تەئكیدیشی كردەوە كە هێزە چەكدارەكان بە سەمامی ئەمان دەمێننەوە و قەڵغانێك دەبێت كە دەوڵەت پشتی پێببەستێت و لەپشتیوە گەل بە هەموو پێكهاتەكانیەوە دەپارێزێت.

======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
19 ئاب 2019