كه‌عبی داوا له حكومه‌ت ده‌كات به‌دواداچون و كۆتایی به دۆسیه‌ی قوربانیانی كۆمپانیای ماریۆی فه‌ره‌نسی بێنێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19/8/2019 پێشوازیكرد له كه‌سوكاری قوربانیانی دۆسیه‌ی ده‌رمانی فه‌ره‌نسی ئه‌وه‌ی كه له ساڵی 1986 له‌لایه‌ن ڕژێمی پێشوه هاورده‌كرابو و به‌هۆیه‌وه 238 هاوڵاتی عیراقی توشی نه‌خۆشی ئایدز بوون.
له دیداره‌كه‌دا كه‌عبی گوێبیستی سكاڵای كه‌سوكاری قوربانیان بوو و به‌ڵێنیدا كه به‌دواداچون بۆ كه‌یسه‌كه بكات له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانداو داوای له حكومه‌ت كرد له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه دبلۆماسیه‌كانه‌وه جوڵه‌ی خێرا بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی قوربانیان و به‌دواداچون بۆ یاسای 36 بكات كه تایبه‌ته به‌دابینكردنی ده‌رماڵه‌یه‌كی دارایی بۆ كه‌سوكاری قوربانیان.
كه‌عبی گوتی كه پێویسته له سه‌ر حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی جددی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه‌دا بكات، به‌هۆی ژماره‌ی زۆری قوربانیان به‌هۆی ئه‌و ده‌رمانه پێسه‌وه و گوتی كه ئه‌ركی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانه به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌ته‌كانی “ته‌ندروستی و ده‌ره‌وه” به‌دواداچون بۆ كه‌یسه‌كه بكه‌ن و گوتی كه زۆربه‌ی وڵاتان ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌و ده‌رمانه‌وه زیان به هاوڵاتیانی گه‌یشتوه سكاڵایان تۆمار كرد و قوربانیه‌كانیان قه‌ره‌بوكرانه‌وه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
19/8/2019