سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە عەمار حەكیم دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە،پێشوازی كرد لە بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی وڵاتیان كرد، لەگەڵ رێگەكانی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و تەئكیدكرایەوە لەسەر گرنگی كاراكردنی رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لەرێی دەركردنی ئەو یاسایانەی پەیوەندییان بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە لەگەڵ دەستەبەركردنی خزمەتگوزاری و چاودێریكردنی ئەدای دەسەڵاتی جێبەجێكردن بۆ ریشەكێش كردنی گەندەڵی.
جەتیش كرایەوە لەسەر كاراكردنی رۆڵی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمان كە هۆكارێكی هاریكارە و پاڵنەری سەركەوتنی حكومەت و جێبەجێ كردنی بەرنامەی حكومەت و پێشكەش كردنی باشترین خزمەتگوزارییە.
گفتوگۆش كرا سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئەو پارێزگایانەی لە هەرێمێكدا رێكنەخراون لەگەڵ قەزاكانیان.

======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
19 ئاب 2019