سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە ئەنگرێت كرامپ كانبارۆ وەزیری بەرگی ئەڵمانیا و شاندی یاوەری.
لەمیانی دیدارەكە باس لەپتەوكردنی پەیوەندی دۆستانە كرا بەو جۆرەی خزمەت بە ئەمن و ئاسایشی وڵات دەكات.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی پتەوكردنی هاریكاری سەربازی و پشتیوانی دامەزراوەی ئەمنی عێراقی بە شارەزایی و پشتیوانی لۆجستی و هونەری و هەواڵگری و ڕاهێنانی هێزە ئەمنیە عێراقییەكان و جەختی كردەوە لەسەر گرنگی لەناوبردنی شانە تیرۆرستیەكان و پاراستنی دەستكەوتە ئەمنیەكان كە بە خوێنی عێراقییەكان بە دیهاتووە لەمیانی ڕزگاركردنی وڵات لە داعش.
لای خۆیەوە كرامپ ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ پشتیوانی لە عێراق لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شارەكانیان، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر هەوڵەكانی بۆ گەیاندنی داواكارییەكانی دابینكردنی ئاسایش لە عێراق بۆ حكومەتی ئەڵمانیا بە مەبەستی ڕەخساندنی كەشێكی لەبار لەڕووی ئەمنی بەوجۆڕەی وەبەرهێنان لە عێراق و وڵاتانی ناوچە بەروپێشەوە دەبرێت.

=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
20 ئاب 2019