سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆوی ئوردن دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لەبەرێز مونتەسر زعبی باڵیۆزی ئوردن لە عێراق.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات كرا، لەگەڵ رێگەكانی پتەوكردنی هاریكاری هاوبەش لەسەرجەم بوارەكان و دواگۆڕانكاریەكانی ناوچەكە.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ پتەوكردنی پەیوەندی ئابوری و بازرگانی و وەبەرهێنان و گەشەپێدانی لەگەڵ ئوردن، لەگەڵ هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەستەبەركردنی هەموو ئاسانكارییەك بۆ گەشەپێدانی كەرتی ئابوری و وەبەرهێنان لەرێی دەركردنی یاسا بەو جۆرەی پشتیوانی لەدابینكردنی كەشی لەبار و پارێزراو بۆ وەبەرهێنان دەكرێت.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئوردن پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ سەقامگیری عێراق نیشاندا، لەگەڵ كردنەوەی ئاسۆی هاریكاری ئابوری و وەبەرهێنان، و پتەوكردنی هاوبەشی بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات و گەلی برا دەكات.

=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
22 ئاب 2019