جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات

ئەمڕۆ پێنج شەمە 22/8/2019 د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران سەردانی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد لە هەولێر ولەلایەن بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆوە پێشوازی لێكرا.

لە دەستپێكی دیدارەكەدا د.بەشیر پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی وەزیری ناوخۆ كرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی تازەی وهیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ڕاپەڕاندنی ئەركەكانی ، هاوكات تیشكیشی خستە سەر گرنگی ئەرك و رۆڵی وەزارەتی ناوخۆ وئەرك وبەرپرسیارێتیەكانی خودی وەزیر ، هاوكات ستایشی هەوڵ وماندووبوون وئەركی فەرمانگەكانی وەزارەت كرد بۆ پاراستنی هاووڵاتیان جەختی لەسەر پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری وئاسانكاری بۆ ئەو هاووڵاتیانەی سەردانی كوردستان دەكەن لەبازگە وخاڵەكانی پشكنین.
لەلای خۆشیەوە وەزیری ناوخۆ خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە نیشان دا وهەبوونی هەماهەنگی وهاوكاری بەردەوام لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ ووەزارەتی ناوخۆ لەبەغدا بە گرنگ زانی بەتایبەتی لەبواری ئەمنی وئاڵوگۆڕی شارەزایی وئاماژەی بۆ ئەوەش كرد دەرگاكانی هەرێم هەمیشە كراوە دەبێت بۆ پێشوازیكردن لەمیوان وئاوارەكان، وهەوڵی بەردەوامیش دەدرێت بۆ چارەسەركردنی هەموو ئەو كێشە وتەگەرانەی دێنە بەردەمیان بەدرێژایی ئەو ماوەیەی لە هەرێم دا دەمێننەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران
هەولێر 22 ئاب 2019