د.بەشیر جەخت لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی قەزای توزخورماتوو دەكاتەوەو ستایشی هەوڵەكانی رێكخراوی پێشمەرگەی نێودەوڵەتی دەكات

ئەمڕۆ هەینی 2019/8/23 د.بەشیر حەداد لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە هەولێر پێشوازی لە ژمارەیەك لە كەسایەتی وپیاو ماقوڵانی قەزی توزخورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەددین كرد بە سەرۆكایەتی بەڕێز ئەرسەلان محەمەد .
لەم دیدارەدا چەندین پرسی گرنگی پەیوەست بە بارودۆخی ئەم قەزایە باسیان لێوە كرا بەتایبەتی لەڕووی پاراستنی سەقامگیری وئاسایشی ناوچەكە وهێنانەدی خزمەتگوزاری پێویست بۆ هاووڵاتیان وئەو گرفتانەی دێنە بەردەم خەڵكی ناوچەكە وگەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان وگەڕانەوەی رووحیەتی پێكەوەژیان وفرەیی بۆ ئەم قەزایە.
هەر لەهەمان رۆژ د.بەشیر پێشوازی لە شاندێكی رێكخراوی پێشمەرگەی نێودەوڵەتی بۆ یارمەتی مرۆیی كرد بە سەرۆكایەتی رزگار عەلی خورشید وئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی رێكخراوەكە.
لەم دیدارەدا باس لەم دیدارەدا باس لەكاری ئەم رێكخراوە كرا كە بارەگایان لە شانشینی یەكگرتووە وتیشك خرایە سەر میكانیزمی پێشخستنی كارەكانیان وشێوازی پەرەپێدانی شارەزاییەكان وپێشكەشكردنی یارمەتی مرۆیی كرا.
د.بەشیر جەختی لەسەر رۆڵی جوامێرانەی هێزەكانی پێشمەرگە كردەوە وەكو بەشێك لە سیستەمی بەرگری عیراقی وهەبوونی ناوێكی گەورەی وەكو پێشمەرگە دەیخاتە بەردەم بەرپرسیارێتیەكی مەزن بەوپێیەی دەبێتە دەنگی راستەقینەی پێشمەرگە بەتایبەتی لە دەزگا وهۆكارەكانی میدیا وتۆڕە كۆمەڵایەتی وڕاگەیاندنەكانی بەریتانیا.
هاوكات داواشی لێكردن لەهەماهەنگی بەردەوام دا بن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ولایەنی پەیوەندیدار لەدەرەوەی وڵات بۆ رێكخستنی خولی سەربازی بۆ ئەفسەر وفەرماندەكان وچارەسەركردنی بریندارانی پێشمەرگە بەتایبەتی ئەوانەی ئەندامی لەشیان لەدەست داوە لە شەڕەكانی دژ بە تیرۆریستان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران

هەولێر 23 ی ئابی 2019