سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لەریش سپی و كەسایەتییەكانی قەزای ئەبوغرێب دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پێشوازی كرد لەریش سپی و كەسایەتیی و رۆشنبیرانی قەزای ئەبوغرێب بە یاوەری پەرلەمانتار كەریم ئەبو سودە و ئەندامانی ئەنجومەنی ناوخۆیی قەزاكە.
لەمیانی دیدارەكە بەرێزیان گوێبیستی كێشە و ئەو بەربەستانەبوو كە قەزاكە بەدەستانەوە دەناڵێنێت كە بۆتە هۆی رێگری لەگەشەپێدانی خزمەتگوزارییەكان و هەروەها دۆسیەی قەرەبوكردنەوە ی زیانێكەوتوانی پرۆسە سەربازییەكان.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر پەرۆشی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ چاودێریكردنی ئەو دۆسێیانە و ئاماژەی بە گرنگی یەكخستنی هەوڵی هەموو لایەكی كرد بەمەبەستی گەشانەوەی قەزاكە و هاریكاری نێوان هاوڵاتیان و هێزە ئەمنیەكان،و گرنگی بەدورونی عەشایرەكان لە دەستوەردان لە یاسا كە دەبێت لەسەرو هەموانەوەبێت بەمەبەستی بەدیهێنانی سەقامگیری.

======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
24 ئاب 2019