سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە فالح فەیاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی دواپێشهاتە ئەمنی و گۆڕانكاریەكانی بارودۆخی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی هەوڵەكان لە بواری ریشەكێش كردنی تیرۆر كرا، لەگەڵ لێكەوتەكانی روداوەكانی ناوچەكە و كاریگەری لەسەر ئاسایش و ئارامی لە عێراق.
لەدیدارەكەدا جەختكرایەوە لەسەر گرنگی هاریكاری نێوان سەرجەم دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەكان پشتیوانیان بۆ پاراستنی سەركەوتن و بەدیهێنانی ئەمن و ئاسایش لە وڵات، و گرنگی پتەوكردنی پەوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و رەخساندنی كەشێكی ئارام و ئەنجامدانی وتوێژ بۆ هێوركردنەوەی بارگرژییەكان و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی ناوچەكە و بەدوورگرتنی لە قەیران.

======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
25 ئاب 2019