سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ بە یاوەری پەرلەمانتار یونس شغاتی.
لە دیدارەكەدا بەربەست و ئەو كێشانە خرانەڕوو كە ڕوبەروی كاری دەزگاكانی وەزارەتی ناوخۆ دەبێتەوە، لەگەڵ گرنگترین پێداویستی لۆجستی و یاسادانان كە ئاستی ئەمنی بەرزدەكاتەوە و سەقامگیری بەدی دەهێنێت، وەك هەمواری یاسای مادە هۆشبەرەكان و یاسای تاوانی ئەلیكترۆنی.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر پەرۆشی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پشتیوانی دەزگا ئەمنیەكان، و هەمواری ئەو یاسایانەی پەیوەستە بە كاری وەزارەتەكە و رێكخستنی كاری بەروەبەرایەتیەكانی و بەرزكردنەوەی تواناكانی.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داواشی كرد متمانە لەنێوان دەزگا ئەمنیەكان و هاوڵاتیان دروستبكرێت، و ئاسانكاری بۆ رێوشوێنە ئیدارییەكان بۆ هاوڵاتیان بكرێت لەدامەزراوەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ.
لە دیدارەكەدا هەر یەك لە لیوا سەڵاح مەهدی عەبدوڵا فەرماندەی پۆلیسی بەغداد، و لیوا تاڵب خەلیل بەرێوەبەری بەڵگەی تاوان، و لیوا سەباح شبلی بەرێوەبەری نەهێشتنی تەقەمەنی، و لیوا نەشئەت ئیبراهیم خەفاجی بەرێوەبەری كاروباری كارتی نیشتمانی، و لیوا رەعد عوبەیدی بەرێوەبەری نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان، لیوا زهیر خەفاجی بەرێوەبەری گشتی هاتووچۆ، و عەمید عەلی كەریم عەباس بەرێوەبەری پۆلیسی فریاكەتنی بەغداد، و لیوا عامر سەدام بەرێوەبەری گشتی پاراستنی دامەزراوەكان، و لیوا وەلید خالید بەرێوەبەری نەهێشتنی تاوان ئامادەیبوون.

=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
27 ئاب 2019