سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنحومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، چاوی گەوت بە نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا.
لە میانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە دوا پێشهاتە سیاسیەكانی وڵات كرا، لەگەڵ هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لە میانی وەرزی یاسادانی داهاتوو لەسەر ئاستەكانی چاودێری و یاسادانان، و گرنگی دەركردنی ئەو یاسایانەی پەیوەندییان بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە لەگەڵ دەستەبەركردنی خزمەتگوزارییەكان، و چاودێریكردنی ئەدای دەسەڵاتی جێبەجێكردن لەجێبەجێكردنی بەرنامە حكومییەكەی و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی.
هەر لە دیدارەكە تەئكیدكرایەوە لەسەر گرنگی یەكڕزی و سەرخستنی بەرژەوەندی نیشتمانی، و پشتبەستن بە وتوێژی بنیاتنەر بۆ تێپەڕاندنی كێشە و قەیرانەكان، و كاركرن بۆ پاراستنی ئاسایش و دوبارە ئاوەدانكردنەوە و سەقامگیری وڵات.

=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
28 ئاب 2019