سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ئەمینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز ئەحمەد ئەبو غەیت ئەمینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی بە ئامادەبوونی محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوە.
لەمیانی دیدارەكە بەرێزیان تاوتوێی گرنگی كاراكردنی رۆڵی كامكاری عەرەبی كرد لە پشتیوانی بۆ هەوڵەكانی عێراق لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هاندانی وڵاتانی عەرەبی تا پابەندبن بە بەڵێنەكانیان دەرحەق بە عێراق و جێبەجێكردنی سەرجەم بڕیارە پەیوەندیدارەكان، و رۆڵی كاریگەری هەبێت لە چارەسەركردنی قەیرانی وڵاتانی عەرەبی و ئیقلیمی.
بەرێزیان ڕایگەیاند: عێراق دوای بەدیهێنانی سەقامگیری و سەركەوتن بەسەر رێكخراوی تیرۆریستی بە هێزەوە كاردەكات بۆ كارا كردنی رۆڵی وەك ئەندامێكی كارێگەر و دامەزرێنەری كۆمكاری عەرەبی، تەئكیدیشی كردەوە كە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەموو پیشتوانییەك دەكات بۆ پتەوكردنی هەڵوێستی عەرەبی تایبەت بە پرسە چارەنوسسازەكان لە پێشیانەوە پرسی فەلەستین، لەگەڵ پشتیوانی بۆ وەزارەتی دەروە دەرحەق بە پاندبوونی عێراق سەبارەت بە پابەندیە داراییەكانی عێراق دەرحەق بە كۆمكاری عەرەبی.
لای خۆیەوە ئەحمەد ئەبو غەیت ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی ڕایگەیاند عێراقی نوێ كە لە جەنگی دژ بە تیرۆر سەركەوتنی بەدەستهێناوە و بە سەركەوتوویی لە هەموو قەیرانەكان هاتوەتە دەروە رۆڵی پێشەوایی دەگێرێت لە ناو وڵاتانی عەرەبی و ئیقلیمی و رۆشانایشی خستەسەر ئەو پێشكەوتنەی لە بواری سیاسی و ئەمنی و سەقامگیری بەدیهاتووە.
وەزیری دەروەی عێراقیش هەوڵەكانی عێراقی خستەڕوو بەسەرجەم ئاستەكانی بۆ ئەوەی كۆمكاری عەرەبی بە رۆڵی خۆی هەستێت بۆ بەدیهێنانی هەماهەنگی عەرەبی.

=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
3 ئەیلول 2019