لە میانەی پێشوازی کردنی له‌ سەرۆکی کۆمەڵەی ئەدیبە میللیەکان .. کەعبی :شاعیرە میللیەکان ڕۆڵێکی کاریگەریان هەیە لەبەهێزکردنی هه‌ستی‌ نیشتمانی وپێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندی دارەکان بەرنامەی پشتگیری بۆ بەهره شعریەکان دابنێن

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەنووسینگەکەی دا ڕۆژی یەکشەممە ۸ ئەیلوولی ۲۰۱۹، پێشوازی کرد لە سەرۆکی کۆمەڵەی ئەدیبە میللیەکانی عێراق بەڕێز جەبار فەرحان لەگەڵ ئەندامی کۆمەڵە عەدای سوڵتانی .

وەبەڕێزی گفتوگۆی لەسەر چۆنیەتی ئەوسکاڵایەی کرد کەلە دژی کۆمەڵە کراوە وەبە دیاری کردن باسی هەڵبژاردنی کۆمەڵە و ڕێکاریەکەی لە زی قاردا سەرەتای ئابی ئێستا وە ئاستی سەرپێچی کردنی لەیاساو بڕیارەکان ، لەبەر ئەوە ئاماژەی دا بەو لیژنەیەی کە ڕێکخراوە لەم ڕووەو بۆ پیاچوونەوەی ئەوبەڵگانەی کە پەیوەندی دارن بە کۆمەڵەوە وە گەڕان بەدوای ئەو زانیاریانەی کە لەوڕاپۆرتانەدایە بۆی نێرراوە سه‌باره‌ت ئەم باسەوە، داوایکرد کە ڕێز لە بڕیاری دەستەی گشتی کۆمەڵە بگیرێت چونکە نوێنەری باوەرپێ کراویەتی .

وەپتر وتی : کە ئەدیبان و شاعیرەمیللیەکان ڕۆڵێک و جێگەو ڕێگەێکی کاریگەریان هەیە لە درووست کردنی ناسنامە وە خستنە سەری جموجۆڵی ڕۆشنبیری بەهەموو نوێ کاریەکەوەو بەهێز کردنی سەربەکۆمەڵگەو نیشتمان لەنیوان دەستبەرکەوتنیان لە ئازارەکان وڕەوشی خەڵکی ،جەختی لەسەربووژانەوەی جموجووڵی شیعری لە وڵاتدا لەنیوان ڕێکخستنی ئێوارەکۆڕەکان وفیستەفاڵە گرنگەکان لەهەموو لاێکی عێراقدا كرده‌وه‌، و داوای کرد لە لایەنە پەیوەندی دارەکان بەدانانی ئەو پلان و بەرنامانەی کەدەبنە هۆی پێشکەش کردنی پشتگرری و سەرپەرشتی کردن بۆ بەهرە شیعرەیه‌کان کەهەن

نووسینگەی ڕاگەیاندن

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەن

۸/۹/۲۰۱۹