سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی خۆی بەهۆی شەهیدبوونی ژمارەیەك لەسەردانیانی ئیمام حوسەین (سەلامی خودای لێبێت) ڕاگەیاند

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، غەمباری خۆی ڕاگەیاند بەهۆی شەهیدبوون و برینداربوونی چەند كەسێك، لەكامی قەرەباڵغی لەمیانی مەراسیمی سەردانیانی ئیمام حوسەین (سەلامی خودای لێبێت) لە كەربەلا، داواشی لە حكومەتی خۆجێیی و هێزە ئەمنیەكان و وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد هەموو توانایان بخەنەگەڕ بۆ بەهاناوەچوونی برینداران.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی لەكەسوكاری شەهیدان كرد و لەخوای گەورە داواكارە بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادیان بكات و بریندارەكانیش بە زوترین كات چاكببنەوە.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
10 ئەیلول 2019