لە دیدارێکی دا لەگەڵ باڵیۆزی لوبنان لەعێراق .. کەعبی : سەقامگیریی ئاسایش بۆ هەردوو وڵات یارمەتی دەدات بۆ پتر نزیک بوونەوەو هاوکاریی ئابووری و گەشتوگوزاری

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە نووسینگەکەی دا ڕۆژی پێنجشەممە ۱۲ی ئەیلوولی ۲۰۱۹ پێشوازیی کرد لە باڵیۆزی لوبنانی بەڕێز عەلی حبحاب ، بەئامادەبوونی پەڕلەمانتار عەلائ ربەیعی وە بەڕێزی وای دانا کە سروشتی پەیوەندی نیوان هەردوو وڵاتەکەتایبەتیە ، بەتایبەت لەم سەردانانەی دواییەدالەنیوان هەردوو وڵاتدا وەلە ئاستێکی باڵادا، کەڕێ خۆش دەکات بۆ پەیوەندی گەورەتر لە ئایندەێکی خێرادا بەتایبەتی لە بوارەکانی گواستنەوەوتەندرستی و نیشتەجێی و کەرتی بانقی و تەنانەت وزەش .. چونکەعێراق هەوڵ دەدات بۆدروستکردنی ڕێگەێکی گواستنەوەی نوێ بۆنەوت ی خاو و گاز بۆ بەندەری تەرابلوسی لوبنانی تادەگاتە ئەوروپا وە بووژاننەوەی گەشتو گوزار بەهەموو جۆرەکانیەوە ئاینی و تەندروستی
وەدەری خست کە “هەماهەنگیی ئاسایشی هەردوو وڵاتەکە دەبێتە هۆی دابین کردنی پتر بۆ نزیک بوونەوەو هاوکاری لەهەموو ئاستەکان دا ، نرخی دا بە وێستانی لوبنان حکوومەت وگەل و سەرکردە سیاسەکان لەگەڵ عێراق دا لە زۆر لە هەڵوێستەکان دا وەلەدیدارە کەدا گفتو گۆ کرالە بابەت گرنگیی دووبارەکردنەوەی مەرزی سنووری عێراق و سووریا یان کە ناسراوە بە هێڵی قائم ــ ئەلبوکەمال ، وە کەعبی ڕوونی کردەوە کەعێراق لەپەیوەندیەکانی دا بەیەک چاو تەماشای هەموو وڵاتە دراوسێکان دەکات ، وەلەم دواییەدا ڕێڕەوی پەڕینەوە لەگەڵ وڵاتی سعوودیە کرایەوە وەڵە پێش ئەویش لەگەڵ ئوردن دا ، ئەمەش مانای ئەوەیە کردنەوەی ڕێڕەو لەگەڵ سووریادا تەنیا مەسەلەی کاتە ، وە هەوڵ دەدرێت کە بارودۆخی ئەمنیی چاک بکرێت پێش کردنەوەی ،”وەبەڕاستی گرنگە بۆ دووبارە گەڕانەوەی هاوکاریی بازرگانی لەگەڵ سووریاو لوبنان دا ” .
لەلای خۆیەوە حبحاب جەختی لەسەر ئەوەکرد کە ماوەی ئایندە دەبینێت بەستنی کۆبوونەوەکانی لیژنەی ئابووریی عێراقی ــ لوبنانی لە بەغدا کەهابەشی تێدا دەکات شاندێکی ئاست باڵاو زۆر لە پیاوە کاراکان لە هەردوو وڵاتەکەدا ، ئاماژەی دا بە بوونی زۆر لەکۆمپانیا ئیش کارەکانی لوبنانی لە عێراق دا وەهەندێکیان تابیەتە بە کەرتی بانقیەوە، وەلەوێ دا لە یەک تێگەیشتنە سەرەتاییەکان هەیە بۆ بەستنی هەندێ لە گرێبەستەکان لە کەرتی گواستنەوەو کشتو کاڵ و دەرمان دا .
نووسینگەی ڕاگەیاندن
بۆ جێگری یەکەمی سرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران