کەعبی بەهاوشانەکەی :عێراق هەلی وەبەرهێنانێکی هەیە کەلەپێش دا نەیبووە : وەوڵاتەکەمان لەبەرامبەری ڕێبەستی ” درووستکردن وئاوەدانکردنەوە ” دایە

سەرۆکایەتی نوێنەرانی تشیکی :پێخۆشحاڵین کە دەبینین عێراقێکی ” بەهێز ” ئەمڕۆ پێشڕەوی دەستپێک وهەڵوێستی هاوکێش وجێگیرە لەناوچەکەداو جیهان دا
بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ،جەختی لەسەر ئەوەکرد کە عێراق خاوەنی هەلی وەبەرهێنانێکی جیاوازو گەورەیە و لەپێش دا نەبووە لە بەغداو پارێزگاکان دا وە ئاماژەی بەوەدا کە ڕەوشی ئەمنی لەوڵات دا سەقامگیریەکی گەورە بەخۆیەوە دەبینێ کەکەشوهەواێکی بەپیت درووست دەکات بۆوەبەرهێنان وبەهێزکردنی بەروبوومی ئابووری .
ئەمەهات لەنیوان دیدارێک ڕۆژی پێنجشەممە۱۹ ی ئیلوولی ۲۰۱۹ لەگەڵ شاندێکی پەڕلەمانی کەلە پراغە لەگەڵ جێگری یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی تشیکی بەڕێز فۆینج فلیپ وشاندە پەڕلەمانیەکەی یاوەری ،کە باسی کاراکردنی پەیوەندیە دوولاییەکە کرابەتایبەتی ئابووریەکە وەلیژنەی دۆستایەتی وەبەجێ هێنانی یاداشتی لەیەک تێگەیشتن کە واژۆ کراوە
وەبەڕێزی وادەبینێ کە ئیمڕۆ عێراق لەبەردەمی ڕێبەستی گەڕانەوەی درووست کردن و ئاوەدان کردنەوە وەوەرگرتنی شوێنی سەرەکی لەبازنەی ناوچەیی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ، داوای کرد لە هاوشانەتشیکیەکەی و خاوەن کۆمپانیاکان و پیاوە خاوەن کارەکان لە پراغ بۆ سەردانی عێراق وەپترکردنی بوونیان وبەهێز کردنی کاریان بەرەوبەهێز کڕدنی بەشداری و وەبەرهێنان وەبەتایبەتی چاکسازیی تۆڕەکانی وزەی کارەباو گەیشتن وە چاک کردن ودرووست کردنی دەزگا تەندروستیەکان و پیشەسازیەکان .
لەلای خۆیەو بەڕێز فلیپ پیرۆزبایی کرد لە سەرکەوتنە گەورەکان بەسەر داعش دا وەپێخۆشحاڵیی خۆی دەربڕی کە عێراقی بەهێز دەبینێ کە بەئەوپەڕی باوەر بەخۆکردنوتواناوە پێشەنگی دەستپێک وهەڵوێستی جێگیرو هاوسەنگ و ئازایانەیە لەئاستی وڵاتە دراوسێکانی و ناوچەکەو جیهان دا .
نووسینگەی ڕاگەیانن
بۆ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران