جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردەوە تیرۆرستیەکەی کەربەلا ئیدانە دەکات و داوا دەکات پێداچونەوە بە مەلەفی ئەمنی بکرێت

دکتۆر بەشێر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە توندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆرستیەی کرد کە ئێوارەی دوێنی هەینی لە رێگەی بۆمبێکەوە لە ناو کامیۆنێکدا هاوڵاتیانی بێ تاوانی لە پارێزگای کەربەلا کردە ئامانج وبەهۆیەوە ١٥ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
لە پەیامێکدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیەکان کرد و هیوای زوو چاک بوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست.
هەر لە پەیامەکەدا دکتۆر بەشیر حەداد، بە پێویستی زانی پێداچونەوە بە مەلەفی ئەمنیدا بکرێت وخاڵی لاوازی دیاری بکرێت و ئاماژەشی بە گرنگی هەڵسەنگاندنی هێزە ئەمنیەکان کرد و داوشیکرد رێوشوێنی توند و پێویست بەرامبەر بە شانە نوستوەکانی تیرۆرستان بگیرێتە بەر و چالاکی سەربازی لە دژیان ئەنجام بدرێت و رێگری بکرێت لە دووبارە بونەوەی کردەوە هاوشێوەی ئەوەی کە روویدا، تاوەکو سەروماڵی هاوڵاتیان پارێزراو بێت.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
شەممە ٢١ی ئەیلولی ٢٠١٩